ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: ھێشتا داعش، ده ھەزار چەکداری لە سووریا و عێراق ھەیە و ده‌شڵێت، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش هێشتا له عێراق ماون.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق فیدڕاڵ رێگه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نادات بگه‌رێنه‌وه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیش توانی پاراستنی ئه‌م ناوچانه‌یان نییه، بۆیه جموجۆڵی كرده‌وه تیرۆریستانی داعش زیادی كردووه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نێوده‌وڵه‌تی له راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، تیرۆرستانی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها راپۆرتێكی ئه‌وروپی ئاشكرای ده‌كات كه داعش سودیان له كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌رگرتووه و چالاكییه‌كانی خۆی له چیای حه‌مرین و كه‌ركووك زیاتر كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق رێگه‌ی به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه نه‌داوه و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه.
هه‌روه‌ها ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە بەپێی ئەوەی پێشبینکراوە، داعش وەک یەدەگی نەختینە، خاوەن سه‌د ملیۆن دۆلارە.
ده‌شڵێت: ھێشتا داعش، ده ھەزار چەکداری لە سووریا و عێراق ھەیە و ده‌شڵێت، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش هێشتا له عێراق ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.