Erbil 4°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 06:36

ته‌ندروستی عێراق داوا ده‌کات ئه‌و شوێنه‌ گشتییانه‌ی پابه‌ند نین به‌ رێنماییه‌کانی خۆپارێزییه‌وه‌ دابخرێن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، داوایكردووه‌ ئه‌و شوێنه‌ گشتییانه‌ی وه‌ك مۆڵ، چێشتخانه‌، ھۆڵ و قاوه‌خانه‌كان كه‌ پابه‌ند نیین به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی، دابخرێن.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ داوایكردووه‌، ئه‌و شوێنه‌ گشتییانه‌ی وه‌ك مۆڵ، چێشتخانه‌، ھۆڵ و قاوه‌خانه‌كان كه‌ پابه‌ند نیین به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزیی له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، دابخرێن.

ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ دێت پێشتر حه‌سه‌ن ته‌میمی ،وه‌زیری ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات، ئه‌وا ناچار ده‌بن دووباره‌ كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا رایگه‌یه‌نیین.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.