Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:39

2 کەس لە سلێمانی لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلی دیلیڤەری دەستگیرکران

کوردستان TV
100%

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرونی سەر بەبەشی پۆلیسی دوکان دو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە کەسێکیان بێھۆش کردبو دواتر ئۆتۆمبێلەکەیان بردبوو.
له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: پاش ئەوەی کەسێک سکاڵای تۆمار کرد لەسەر دو تۆمەتبار کە داوای گەیاندنی مادەیەکی خۆراکییان لێ کردووە کە بەشێوەی (دیلیڤەری) بۆیان بگەیەنێتە ناحیەی تاسڵوجە، دوای گەیاندنی مادەخۆراکییەکە، تۆمەتبارەکان ھێرشدەکەنە سەری و بەمادەیەک بێھۆشی دەکەن و ئۆتۆمبێلەکەی دەبەن.
راشیده‌گه‌یه‌نن: پاش وەرگرتنی بڕیاری  دادوەرو ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانرا تۆمەتبارەکان بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون بەھاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربکرێن و ئۆتۆمبێلەکەش بدۆزرێتەوەو دوای ڕێکارەکان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لەئێستادا ھەردو تۆمەتبار (د، ع، ح) و (ش، أ، ع) بەبڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.