ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایدهگهێنێت كه نرخی ئێستای دۆلار كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه دیاریكراوه، جێگیره‌و ده‌ستكاری ناكرێت.
شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه كه نرخی دۆلار به‌گوێره‌ی سیاسیه‌تی دارایی حكومه‌تی عێراق جێگیركراوهو ده‌ستكاری ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: داوكارییه‌كانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار بۆ گۆڕینی نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراق، ته‌نها داواكارییه‌كه‌و هیچی تر نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: لیژنه‌ی دارایی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه گۆڕانكاری له‌نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا بكات.
شایانی باسه بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌كۆتاییه‌كانی ساڵی 2020 نرخی دۆلاری له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی له بوودجه‌ی ئه‌مساڵ به‌رز كرده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.