Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:36

وه‌زیری دارایی عێراق : هه‌ندێک له‌ هێزه‌ سیاسییه‌کانی عێراق سوودمه‌ندن له‌هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی

کوردستان TV
100%

عه‌لی عه‌بدولئه‌میرعه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق رایده‌گه‌ێنێت ،‌ گۆڕینی نرخی دۆلار داواكارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بووه‌ .

عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: هه‌ندێك له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق سوودمه‌ندن له‌گه‌نده‌ڵی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه‌ گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت.

عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی سه‌باره‌ت به‌ نرخی دۆلاریش گوتی: گۆڕینی نرخی دۆلار داواكارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بووه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زیری دارایی عێراق سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی دراوی بیانی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ گوتی: ئه‌مه‌ به‌شێكی گرنگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌ڵگه‌مان لایه‌ كه‌ هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی له‌م بابه‌ته‌ تێوه‌گلاون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.