Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 14:49

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر بودجە له‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر بودجە بەردەوامن و بە ھۆی ئەوەی ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و وردەکاریی ماوە، دەنگدان لەسەر بودجەش له‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێت.
دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: بڕیار بوو هه‌فته‌ی رابردوو دەنگ لەسەر بودجە بدەین، بەڵام بە ھۆی ھەندێک وردەکاریی لیژنەی دارایی و بە تایبەت رێکنەکەوتنی ھەرێم و بەغدا و وردەکارییەکان و دانانی ئالیەتێک، دەنگدان لەسەری  له‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌بێت، چونکە ھەرێم و بەغدا بەردەوامن لە گفتوگۆکان و ھەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو زانیاری و داتایەی کە لیژنەی دارایی و بەغدا داوایان کردبوو، پێشکەشیان کردووە و ھیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەما و ئەوەی داوایان کردووە پێیان داوە و ئەوەی پرسیاریان کردووە، وەڵام دراونەتەوە، ئێستاش لەسەر ئالیەتی بڕە نەوتی ھەرێم ماوە کە لەسەری بگەنە رێککەوتن و ئێمە دەمانەوێت ئەو دوو ماددەیەی ھەیە سەبارەت بە ھەرێم، وەکو خۆی تێپەڕێت.

ده‌شڵێت: دەمانەوێت پشکی ھەرێمی کوردستان بە جۆرێک جێگیر بکرێت، کە بەپێی دەستوور بێت، ئەگەر نا ئێمە رازی نابین و پێشنیازەکانیش ئەوەن کە لەسەر یەکێک دەگەنە رێککەوتن، ئەوانیش بریتین لەوەی کە ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوت پێشکەش بکەن یاخود پارەکەی بدەن بە بەغدا و، بژاردەیەکی دیکەش 450 ھەزار بەرمیل نەوت لە جەیھان رادەست بکرێت، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و لەسەر وردەکارییەکان گەنگەشە دەکرێت، ھەڵوێستی ھەرێمیش ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین و دەمانەوێت مافی ھەرێم وەکو پارێزگاکانی دیکە پارێزراو بێت.

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: گفتوگۆکان له‌م هه‌فته‌یه‌ش بەردەوام دەبن و ھەر کاتێک گفتوگۆکان تەواو بوون، دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت، بەڵام ھەوڵ دەدەین بودجە بێ پشکی کورد تێنەپەڕێت.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.