Erbil 9°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 19:21

حکوومه‌تی عێراق داوایه‌کی ئێرانی ره‌تکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق داوایه‌كی ئێرانی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی مێژوویی ناسراو به‌ تاقی كسیرا باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا، ره‌تكرده‌وه‌.

سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو،  عه‌لی ئه‌سغه‌ر مونسان ، وه‌زیری كولتوور و پیشه‌ده‌ستییه‌كانی ئێران، ده‌رخسته‌یه‌كی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاقی كیسرا له‌لایه‌ن شاره‌زایانی بواری شوێنه‌واری ئێران پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی عێراق كردبوو.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌یس حوسێن ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار و كولتووری عێراق، داوای لێبووردنی له‌ ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا، كردووه‌ له‌ قبوڵ نه‌كردنی ده‌رخسته‌كه‌ی ئێران بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاقی كیسرا.

له‌یس حوسێن له‌ دیداره‌كه‌یدا به‌ ئیره‌ج مه‌سجدی ،باڵیۆزی ئێرانی راگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پاراستنی شوێنه‌وار له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاقی كیسرا ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

له‌یس حوسێن رایگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پاراستنی شوێنه‌وار له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان پێشینه‌یه‌كی خێرای به‌بڕی 700 هه‌زار دۆلار بۆ كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌یوانی تاقی كیسرا ته‌رخان كردووه‌.

له‌یس حوسێن ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی شوێنه‌وار و كولتووری عێراق، راشیگه‌یاندووه‌، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ پاراستنی شوێنه‌وار له‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له‌ مانگی شوباتدا شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تاقی كیسرا.

"هه‌یوانی مه‌دائین" كه‌ به‌ "تاقی كیسرا" ناسراوه‌، شوێنه‌واری به‌جێماوی یه‌كێك له‌ كۆشكه‌كانی كیسرا ئه‌نۆشێروانه‌ و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌تی ساسانی و ده‌كه‌وێته‌ سنووری شاری قه‌تسیفوون له‌ ناوچه‌ی مه‌دائین كه‌ له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای به‌غدایه‌.

هه‌یوانی مه‌دائین له‌سه‌رده‌می كیسرای یه‌كه‌م كه‌ به‌ناوی "ئه‌نۆشێروان" ناسراوه‌، دوای پرۆسه‌ی سه‌ربازیی بۆسه‌ر بێزنتینییه‌كان له‌ ساڵی 540 بنیاتنرا و موسڵمانه‌كان له‌ ساڵی 637 ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت و گۆڕییان بۆ مزگه‌وت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.