Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:30

لە سێ لاوە داعش ھێرشی کرد سەر ھێزە عێراقییەکان

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شارۆچکەی داقوق بە کوردستان تێڤی راگەیاند دوای یٔەوەی تێرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سوپای عێراق لە گوندی تەل رابعە لە باشووری داقوق و تێرۆرستان شکستیان ھێنا، یٔێستا لە دوو قۆڵەوە دووبارە داعش ھێرشی کردوتە سەر ھێزە عێراقییەکان.

ھێرشی یەکەم داعش لە گوندی مەتیق لە باشووری شارۆچکەی داقوق ھێرشی کردوتە سەر سوپای عێراق و شەڕو بێکدادان بەردەوامە.

ھێرشی دووم داعش لە نێوان گوندی عەرەب کۆیی وگوندی مەتیق لە باشووری داقوق ھێرشی کردوتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و شەر وپێکدادان بەردەوامە. 

سەرچاوەکە یٔەوەشی راگەیاند لە یٔێوارەوە داعش جموجۆڵی لەناوچەکە زۆربووە وە یٔەمە سێھەم ھێرشی داعشە بۆ سەر ھێزە عێراقییەکان لە سێ قۆڵەوە.


 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.