هاتووچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و رایگهیاند: لە بەشێکی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری تەم دروست بووە بۆیە خێراییەکانتان کەم بکەنەوەو لایتی تەم داگیرسێنن.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، دهڵێت: لەئێستادا لە بەشێکی شاری هەڵەبجە و دەوروبەری تەم دروست بووە، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین، خێراییەکانیان کەم بکەنەوەو لایتی تەم داگیرسێنن ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپارێزن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن بۆ ئەوەی تووشی گرفت نەبن.
بەهیوای سەلامەتی و ڕۆژێکی خۆش.....
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.