Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 04:32

چین بڕیاریدا 50 هەزار ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بداتە عێراق

کوردستان TV
100%

حکومەتی چین بڕیاریداوە په‌نجا هەزار ژەمە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا وەکو هاوکاری بداتە عێراق.

لە راگەیێندراوێکدا باڵیۆزخانەی چین لە عێراق بڵاویکردەوە، لەپێناو دەربڕینی هەست و سۆزی دۆستانە لەگەڵ حکومەت و گەلی عێراق و هاوکارییکردن بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا لە خێراترین کاتدا، حکومەتی چین بڕیاریداوە په‌نجا هەزار ژەمە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بداتە عێراق، ئێستاش لەگەڵ لایەنی عێراقی لە پەیوەندیدان بۆ گواستنەوە و رادەستکردنی ئەو بڕە ژەمە ڤاکسینە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا باڵیۆزخانەی چین، باسی ئەو هاوکارییانەی کردووە، کە وڵاتەکەی پێشكه‌شی عێراقی کردوون، لە ناردنی تیمی پزیشکی شارەزا بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە باشترکردنی پلانی نیشتمانی عێراقی بۆ خۆپارێزی لە پەتاکە، ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و ئەزموون و هاوکاریکردنی عێراق لە بنیاتنانی تاقیگەی پشکنینی پی سی ئار و تیشک.

بەپێی راگەیێندراوەکە، حکومەتی چین تائێستا نزیکەی په‌نجا هەزار کەرەستەی پشکنینی دی ئێن ئەی و ملیۆنێک و چوارسه‌د هەزار ماسک و جلی خۆپارێزی، هەروەها په‌نجاو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و دووسه‌د مۆلیدەی کارەبای داوەتەوە عێراق.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.