Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:43

هه‌ولێر.. ورده‌کاری رووداوه‌که‌ی به‌رده‌م مزگه‌وتی ره‌شاد موفتی

هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر - کەرکووک لە نزیک مزگەوتی رەشاد موفتی، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند: کاتژمێر 8:45 خوولەکی ئەمشەو لەسەر شەقامی هەولێر - کەرکووک لەنزیک مزگەوتی رەشاد موفتی لە سایدی هاتن بەرەو ناو شار لە ئاراستەی کەرکووکەوە ئۆتۆمبێلێکی جۆری یارس تایبەت ساڵۆن بەهۆی خێرایی زۆرەوە کۆنترۆڵی لەدەستدا، لەپاش ئەوەی لە بەرزە پردەکە هاتە خوارەوە و بەرەو دوورگەی ناوەندی شەقام رۆیشت و بەسەر دوورگەکە کەوت و لە دواییدا لە دیوەکەی دیکەی شەقام دابەزی، کە سایدی چوونە بۆ کەرکووک و لەوێ خۆی کێشا بە یارسێکی دیکەی تایبەت جانتا و لە ئەنجامدا بەداخەوە چوار کەس کە شوفێر و سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێل بوون گیانیان لەدەستدا و زیانێکی ماددیی زۆریش کەوتەوە".

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاندووە: ئەوەش دەرەنجامی تیژڕۆیی وسەرەڕۆیی لەلێخوڕین بەداخەوە کە ئەو شوێنە نە هی ئەو خێراییەیە نە ئەمجۆرە ئوتومبێلە هی ئەمجۆرە تیژڕۆییەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.