Erbil 3°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 08:40

واشنتۆن و مۆسکۆ ماوه‌ی رێککه‌وتنی نیوستارتیان درێژکرده‌وه‌

واشنتون و موسکو
کوردستان TV
100%

ساڵی 2010، سه‌رۆك باراك ئۆباما، به‌ مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ په‌ره‌پێدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی، رێككه‌وتنی نیوستارتی له‌گه‌ڵ رووسیا واژۆ كرد.

هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڤلاده‌میر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا به‌ واژۆكردنی یاسایه‌ك رێككه‌وتنه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌.

یه‌ك رۆژ به‌ر له‌ كۆتایی هاتنی ماوه‌ی رێككه‌وتنی نیوستارتی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا، وەزیری دەرەوەی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد وڵاته‌كه‌ی پەیماننامەی نیوستارتی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه‌ درێژ کردۆتەوە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ ده‌ڵێ: "درێژ کردنەوەی پەیماننامەی نیو ستارت دڵنیامان دەکاتەوە لە سنووردانان له‌ هه‌مبه‌ر مووشەکە بالیستییە قاره‌په‌یماكان، مووشەکی کەشتییە ژێر دەریاییەکان و بۆمبە گه‌وره‌و قه‌به‌كانی رووسیا تاوەکو 5ی مانگی 2ی ساڵی 2026".

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا هاتووه‌: "سەرۆک بایدن بەڵێنی بە نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مریكا داوە‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی چه‌كی ناوكی پارێزراو ده‌بن، ئه‌مه‌ش به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رۆڵ و رێبه‌ری ئه‌مریكا له‌ دانانی سنوورێك بۆ خۆ پڕچەک کردن و ڕێگا گرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەو جۆرە چەکانە."

په‌یماننامه‌ی نیوسارت ساڵی 2010، له‌ شاری پراگ پێته‌ختی وڵاتی چیك، لە نێوان باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و دیمیتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکی ئەو کاتەی رووسیا واژۆ كراو ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌كانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژو به‌ گشتیی و بۆمبی ئه‌تۆم به‌ تایبه‌ت بوو.

پەیماننامەکە ئەمریکا و رووسیا ئه‌ركدار ده‌كات كه‌ هه‌ر كامه‌یان لە هەزار و 550 کڵاوەی ئەتۆمی زیاتر جێگیر نەکەن.

 

ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنگتن

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.