ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی تووشبووانی شێرپه‌نجه‌یه و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، به‌و بۆنه‌یه‌وه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تایبه‌ت به چیرۆكی ژنه تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه‌ی بڵاوكرده‌وه و پشتیوانی خۆی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند:
ساڵی رابردوو بەبڕی زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانمان کردووە لە سندوقی شێرپەنجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینكردنی ئەو سەرچاوانەی پێویستن بۆ تیمەکانی پزیشکی تاکو چارەسەری شێرپەنجەی پێبکەن، وێڕای دروستكردنی بنكه و سەنتەری پێشکەوتوو و دەستەبەرکردنی كه‌لوپه‌ل و دەرمان".
چواری شوبات، رۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یه، بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌زاره‌یه‌دا، له كۆنگره‌ی پاریس، یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و رۆژه داوه.
له 2009 دا یه‌كێتییه‌كه به درووشمی "منداڵێتی خۆم به‌و په‌ڕی چالاكی و ته‌ندرووستییه‌وه خۆش ده‌وێت" هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی بۆ بنبڕكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه راگه‌یاند.
له 2011 دا ته‌ندرووستی جیهانی به درووشمی "شێرپه‌نجه.. ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت" هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی راگه‌یاند و له 2016 دا هه‌ڵمه‌ته‌كه له ژێر درووشمی "ئێمه ده‌توانین.. من ده‌توانم" بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ راگه‌یه‌ندرا.
هه‌روه‌ها له 2019 دا هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی سێ ساڵه تا 2021 له‌ژێر درووشمی "من.. ئه‌نجامی ده‌ده‌م" هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌دا، له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان چالاكی پشتیوانی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مساڵ له هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، په‌یامێكی پشتیوانی بۆ تووشبووانی شێرپه‌نجه بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاوپێچ كراوه، كه "ژاڵه"ى ته‌مه‌ن سی ساڵ، باس له تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كه ده‌كات و هاوكات وره‌به‌رزی خۆی ده‌رده‌بڕێت له هه‌مبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تووشی بووه.
"ژاڵه"، دایكی دوو منداڵه و یه‌كێك له منداڵه‌كانی ته‌مه‌نی ته‌نیا دوو ساڵه و گه‌وره‌كه‌ی شه‌ش ساڵانه.
ئه‌و گوتی: منداڵه‌كانم سه‌ردانم ده‌كه‌ن، ده‌زانن نه‌خۆشم، به‌ڵام ئه‌وان نازانن شێرپه‌نجه چییه. "دێن بۆ لام و ماچم ده‌كه‌ن"، ئه‌مه قسه‌ی ژاڵه‌یه، كه ئێستا له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدایه و تێچووی چاره‌سه‌ره‌كه‌شی به خۆڕاییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر "بێستوون سه‌یفه‌دین" پزیشكی پسپۆڕی چاره‌سه‌ری له سه‌نته‌ری شێرپه‌نجه باسیكرد.
له هه‌رێمی كوردستان پێشتر، هه‌ر تووشبوویه‌كی شێرپه‌نجه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بوایه روو له وڵاتانی ده‌ره‌وه بكات، به‌ڵام ئێستا سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له شاره گه‌وره‌كانی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه و چیدیكه تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشییه پێویست ناكات بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.