ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند: كه ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکانی شارەزوور و ئهنجامدهرانی دانانی ئاڵای داعشیان لە سنووری سەیدسادق دهستگیركردووه.
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له راگهیهنراوێكدا ئاشكرای كردووه كه ئەو کەسانە لەلایەن ئاسایشی شارەزوور و ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراون، بهپێی راگهیهنراوهكه، دوای بهدهستهێنانی سەرەداو و بەڵگەی دروست و زانیاری تەواو، شانهی تیرۆریستهكان و ئەندامەکانیان ئاشکرا کران و ناسنامە و شوێن و جێگایان دەستنیشانکراو خرانە ژێر چاودێرییهوه و دواتر لەچەند ھەڵمەتێکدا لە قەزای سەیدسایدق سێ تیرۆریست کە دوویان برا بوون، دەستگیرکران کە پیلاندانەر و ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکە بوون و مەرامیان بووە دوای ئەم کردەوە تیرۆریستیانە چەند شوێن و جێگایەکی تری گشتی لە شارەرزور دەستنیشان بکەن و بیانتەقێننەوە.
هاوكات بهپێی راگهیهنراوهكە چەند تۆمەتبارێکی تر ھاوکاری ئەم کردەوە تیرۆریستیه بوون و لە ئۆپراسیۆنێکدا رۆژی 28ـی مانگی رابردوو لە قەزای سەیدسادق تیرۆریستێك دەستگیرکرا و لە ھەمان رۆژ بەتاوانی ھاوبەش، ئەندامانی سەرجەم خێزانی تیرۆریستێكی دیكهی تاوانبار دەستگیرکران و دهستیش بەسەر ھەموو ئەو کەرەستەو کەلوپەل و پێداویستییانەدا گیرا كه بۆ کردەوە تیرۆریستیەکانیان بەکاریان ھێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.