Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:26

برایتۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤه‌رپول تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 لە هەفتەی بیست ودووەمی خولی ئینگلتەراو لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراودا، یانەی لیڤەرپول پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە لەسەر یاریگای خۆی بە یانەی برایتۆنی میوانی دۆڕا.
 دوای تەواوبوونی گێمی یەكەم بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ بێ‌ گۆڵ، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوشەشدا، هێرشبەری كۆلۆمبی ستێڤن ئەلزاتێ‌ دەرفەتێكی قۆستەوەو گۆڵێكی بۆ برایتۆن تۆماركرد.
 دوای ئەم گۆڵەش یاریزانانی لیڤەرپول تەواوی هەوڵەكانیان بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاری خستەگەڕ، بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ‌ سوود بوو، ڕووبەڕوو بوونەوەكەش بە سەركەوتنی برایتۆن بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر كۆتایی هات كە ئەمەش دووەم بردنەوەی لەسەریەكی تیپەكە بوو لە ڕكابەریەكانی پرێمەرلیگ و كۆی خاڵەكانی لە پلەی پازدەمی ڕیزبەندی یانەكان گەیاندە بیستوچوار خاڵ، لیڤەرپولیش بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەند دابەزی و ژمارەی خاڵەكانی لە چل خاڵ وەستا.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.