Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:31

ئەمڕۆ ڕکابەرییەکانی مۆندیالی یانەکان بۆ تۆپی پێ‌ لە یاریگاکانی وڵاتی قەتەر دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4 ى 2 ى 2021، ڕكابەریەكانی مۆندیالی یانەكان بۆ تۆپی پێ‌ لە یاریگاكانی وڵاتی قەتەر دەستپێدەكات، لە یەكەم یاری پاڵەوانێتیەكەو لە كاتژمێر پێنجی ئەمڕۆ ئێوارە بەكاتی هەولێر، یانەی تیگریس ئونالی مەكسیكی پاڵەوانی كۆنكاكاف ڕووبەڕووی یانەی ئولسان هیۆندای كۆریای باشووری پاڵەوانی ئاسیا دەبێتەوە.
 لە دووەم یاریشداو لە كاتژمێر هەشت و سی خولەكی ئەمشەو یانەی دوحەیلی قەتەری میوانداری پاڵەوانێتیەكە لەبەرامبەر یانەی ئەهلی میسری پاڵەوانی ئەفریقیا یاری دەكات، براوەی ئەم دوو یاریە لە قۆناغی پێش كۆتایی ڕووبەڕووی یانەكانی پالمیراسی بەڕازیلی پاڵەوانی ئەمەریكای باشوورو بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەوروپا دەبنەوە.
 ڕێكخەرانی مۆندیالی یانەكان چەندین ڕێكارو ڕێنماییان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پاڵەوانێتیەكە گرتۆتەبەر، ڕكابەریەكانیش تا یازدەی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.