Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:20

دۆلار نرخی جێگیره‌ و زێڕ دابه‌زی

کوردستان TV
100%

  ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 4 ى 2  ى 2021 ، له‌بازاره‌كانی جیهاندا نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، لە ئێستادا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا به‌رامبه‌ر هه‌زار و 825 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.
هه‌ر ئه‌مرۆ له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناری عێراقییه‌ .
ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مرۆی دۆلار هاوشێوه‌ی رۆژانی پێشووتر به‌جێگیری ماوه‌ته‌وه‌.
نرخی به‌های دۆلار و زێڕ له‌بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌:

100 دۆلار به‌ 145 هه‌زار و 500 دیناری عێراقییه‌.

100 پاوەن بە 197 هەزار و 750 دیناری عێراقییه‌.

100 یۆرۆ بە 174 هه‌زار و 500 دیناری عێراقییه‌.

100ھەزار تمه‌نی ئێرانی به‌ شەش هه‌زار و 300 دیناری عێراقییه‌.

100 لیرەی تورکی بە 19 هەزار و 900 دیناری عێراقییه‌.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 320 ھەزار دیناری عێراقییه‌.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 375 هه‌زار دیناری عێراقییه‌.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 390 هه‌زار دیناری عێراقییه‌.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 426 ھەزار دیناری عێراقییه‌.

ئاماده‌كردنی - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.