Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

شه‌پۆڵێکی دیکه‌ی به‌فر و باران بارین هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


كەشناسیی هەرێمی كوردستان هاتنى شەپۆڵێکى باران بارین بۆ سەر ناوچەكانی هەرێم رادەگەیەنێت.
 
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌سبه‌ی هه‌ینی 5 ى 2 ى 2021 ، کاریگەرى یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان سەرەتا بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى بەشى رۆژهەڵاتى هەرێم و سنوورى پاڕێزگاى سلێمانى وسنوورى پارێزگاى کرکووک و ئیدارەى گەرمیان بارانى مامناوەند دەبێت دواى زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە ئێوارەى رۆژى هەینى درێژدەبێتەوە بۆ سەر تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم.
 هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: كه‌رۆژى شەممە 6 ى 2 ى 2021 کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەردەوامی دەبێ و ئاستى باران مامناوەند دەبێت هەندێ ناوچەى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان لێزمە بارانى دەبێت لەگەڵ هاتنى ئەم شەپۆلە لووتکە شاخەبەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفربارین دەبێت و پلەکانى گەرما بەنزیکەیی (4-6 ) پلە نزم دەبێتەوە وە ئەگەرى هەورە تریشقە ش هەیە لەکاتى باران بارین .
 
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: رۆژى یەک شەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە کۆتایی دێت لەسەر ناوچەکەمان .

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.