ئه‌حمه‌د سه‌فار،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عێراق رایگه‌یاند: یه‌ده‌گی دراوی عێراق به‌هۆی كورتهێنانی داراییه‌وه له‌مه‌ترسیدایه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: رووبه‌رووی هێرشێكی دڕندانه بووینه‌ته‌وه‌و كاره‌كانمان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ناكرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: بوودجه ئاوێنه‌ی وڵاته‌و له‌پێناو زانینی خه‌رجییه‌كان، بانگهێشتی وه‌زیره‌كانمان كردووه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی كاری ئێمه‌دا بووه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار روونیشیكرده‌وه كه خه‌رجییه‌كانی وڵاتیان له 164 بۆ 127 تریلیۆن دینار كه‌مكردۆته‌وه و سه‌ر له‌نوێ كارێكی گشتگیریان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بوودجه‌دا كردووه.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عێراق گوتیشی: رۆژانه فه‌رمانبه‌ر ته‌نها 17 خووله‌ك به‌رهه‌می هه‌یه‌و رێژه‌ی بێكاریش له قۆناغێكی مه‌ترسیدار دایه‌و ده‌گاته سه‌دا 87.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / نی‌نا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.