دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری بەغدا پێشوازی کرد لە نەجم جبوری پارێزگاری موسڵ.
لە کۆبوونەوەیەکدا ، باس لە بابەتەکانی تایبەت بە جێبەجیکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ئابووری و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان و گرنگی دان بە دەشتی موسڵ لە بواری ئاوەدانکردنەوە و نەھێشتنی ئاسەواری وێرانی کە بەھۆی شەڕی دژی داعشەوە شارەکە تووشی بوو، و بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش تێیدا.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختیشی لە پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کردەوە لە پێناو ھەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری و گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و ئاوەدان كردنەوەی بنەماکانی کلتووری و ناوچە گەشتیارییەکان لە پارێزگای موسڵ.
حەداد، داواشی لە حکومەتی فیدراڵی و وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان کرد کە بە ھاوکاری لە گەڵ ئەندامانی پارێزگای موسڵی ئەنجومەنی نوێنەران، پێداویستییەکان ئەو پارێزگایە دابین بکەن و کێشەکانی بەردەم ئاوەدان کردنەوەی شارەکە تێپەڕێنن، و بودجەی پێویست بۆ پارێزگای موسڵ و پارێزگاکانی دیکە لە نێو یاسای بودجەی ساڵی 2021 دابین بکەن.
جێگری سهرۆکی ئهنجومهن داوا لهحکومهتی عێراق دهکات کێشەکانی بەردەم ئاوەدان کردنەوەی موسڵ تێپەڕێنن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.