حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی دژی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كین له كاروباری ناوخۆی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به زیانی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.
له راگه‌یاندراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه حه‌سه‌ن روحانی پێشوازیی له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه ئاسایش، سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاته‌كه بۆ ئه‌وان گرنگه و رایگه‌یاندووه: "تاران دژی هه‌ر جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كییه له كاروباری ناوخۆی عێراق. تاران پێی وایه ده‌ستێوه‌ردان به زیانی گه‌لی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.
سه‌ركۆماری ئێران باسی له‌وه‌كردووه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق له‌ڕێگه‌ی ئه‌و توانا ئابوورییانه‌ی كه هه‌یانه، یه‌كتری ته‌واوده‌كه‌ن و خوازیاره هه‌نگاو بهاوێژرێت له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بازرگانیی ساڵانه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.