Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:13

ته‌رمی فڕۆکه‌وانه‌ عێراقییه‌که‌‌‌ دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، ته‌رمی ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ عێراقییه‌ی له‌ یۆنان به‌ فڕۆكه‌كه‌یه‌وه‌ دیارنه‌ما، دوای سێ رۆژ له‌ بێسه‌روشوێن بوونی، له‌نێو پارچه‌ی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌.

ناسر شبلی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وان "عه‌ممار ئیبراهیم" له‌ گه‌شتێكی مه‌شقكردندا له‌ خاكی یۆنان فڕۆكه‌كه‌ی بێسه‌روشوێن بووه‌ و گیانی له‌ده‌ستداوه‌

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ دانیشتووانی ناوچه‌ی زاگۆری باكووری رۆژئاوای یۆنان، ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی له‌نێو پاشماوه‌ی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌یدا بینووه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند، ته‌رمی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ناو پاشماوه‌ی فڕۆكه‌ تێكشكاوه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وانێكی عێراقی به‌ناوی عه‌ممار ئیبراهیم كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ خولێكی راهێنان له‌ ئه‌كادیمیای "ئه‌گناتیا" له‌ یۆنان، له‌و كاته‌ی سه‌رقاڵی راهێنان بووه‌، له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌كه‌یدا له‌ ئاسماندا دیارنه‌ماوه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.