Erbil 10°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:00

حه‌سه‌ن که‌عبی: بودجه‌ بۆ ته‌واوی گه‌لی عێراقه‌ له‌ زاخۆوه‌ تاوه‌کو به‌سره‌

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: گفتوگۆی نێوان شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ به‌رده‌وامه‌.

حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌ری باشی پێشكه‌شی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، له‌وانه‌ش راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاته‌ نا نه‌وتییه‌كان.

حه‌سه‌ن كه‌عبی گوتیشی: پێم وایه‌ گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ باشی به‌رێوه‌چوونه‌، ناكۆكی ته‌كنیكی و له‌ رووی ژماره‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش نزیكه‌ له‌ رێككه‌وتن، كه‌عبی گوتیشی: بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ته‌نیا پێكهاته‌یه‌ك و ناوچه‌یه‌كی دیاری كراو نییه‌، ده‌بێ‌ بودجه‌كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ ته‌واوی گه‌لی عێراق له‌ زاخۆوه‌ تاوه‌كو به‌سره‌.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر پرسی بودجه‌ ته‌واوی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان له‌سه‌ری رێككه‌وتن، سامانه‌ سرووشتییه‌كان ته‌واوی موڵكی عێراقه‌، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ گوێره‌ی دانیشتوان دابه‌ش بكرێت.  

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.