Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:06

بەرپرسانی تەندروستی: چەند جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ به‌ریتانیا دۆزراوەته‌وه‌

کوردستان TV
#16
100%

بەرپرسانی تەندروستیی گشتی لە بەریتانیا رایدەگەیێنن چەند جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیونەتەوە کە بازدان تێیاندا روویداوە.

بەرپرسانی تەندروستیی گشتی لە بریتانیا رایانگه‌یاند: چەند جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیونەتەوە و ئەو جۆرانەی ڤایرۆسەکە چەند گۆڕانکارییەک تێیاندا روویداوە کە ناوی هێمای ژماره‌ تۆماركراوه‌ هەمان ئەو بازدانەیە کە لە جۆرەکەی باشووری ئەفریقا روویداوە.

دكتۆر ژولیان تانگ، پسپۆڕی ڤایرۆسزانی لە زانکۆی لێیچستەر دەڵێت ئەم دۆزینەوانە جێگەی بایەخن، بەڵام چاوەڕوانکراوبووە کە ڤایرۆسەکە خۆی بگۆڕێت.

بەرپرسە بریتانییەکان روونیدەکەنەوە ئەو دۆزینەوەی جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیی ئەوە زیاددەکات کە کاریگەری ڤاکسین کەمبکاتەوە و دەیانەوێت بەدواداچوونی بۆ بکەن، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن تاوەکو ئێستا ڤاکسینەکان کاریگەرن.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.