پۆلیسی هەولێر دهستگیركردنی تۆمەتبارێكی رایگهیاند كه پارهی له هاووڵاتیان وهرگرتبوو دواتر خۆی لێ دهشاردنهوه.
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات، لە گەڕەكی كوێستان تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ش.م.ج) تەمەن 55 ساڵ دەستگیر كرد، كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك مامەڵەی بە دۆلاری كۆن و نوێ كردبوو و دوای ئەوەی پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتبوو، خۆی لێ شاردبوونەوە.
تۆمەتباری ناوبراو، كە چەندین تاوانی لەو جۆرەی ئەنجام داوە و لە ژمارەیەك بنكەی پۆلیسیش داوا كراوە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (443) لە یاسای سزادان، بەند كرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
هەر هاووڵاتییەكیش مامەڵەی هاوشێوەی كردووە و پارەی لێ بردراوە، دەتوانێت سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی رۆژهەڵات بكات بە مەبەستی نووسینی سكاڵا لە دژی تۆمەتباری سەرەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.