Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:04

عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌موو جۆره‌ کۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌رکرد

کوردستان TV
100%

حكومه‌تی عێراق بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد.

حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: حكومه‌ت بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ركرد.

حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند: به‌ بڕیاری حكومه‌ت پێویسته‌ هه‌موو وه‌زاره‌ت، دامه‌زراوه‌كان و هاووڵاتیان پابه‌ندی به‌كارهێنانی ده‌مامك و دووری كۆمه‌ڵایه‌تی بن.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و چالاكییانه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ و گردبوونه‌وه‌ی هاووڵاتیان.

شایه‌نی باسه‌ ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا ڕوو لە هەڵكشانە، وەزیری تەندروستی دەڵێت: ئەگەر رێژەی تووشبوون بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە بكات، ناچار دەبین دووبارە كەرەنتین و قەدەغەكردنی ھاتووچۆی سەرتاسەریی رابگەیەنین.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.