شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی نەسار ئەلڕوبەیعی لە بەغدا كۆبووەوە و پێكەوە تاوتوێی دوا پێشهاتی گفتوگۆكانی بودجەی 2021 ی عێراقیان كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا (ئەمڕۆ 3 شوباتی 2021)، جەخت كرایەوە لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە بودجەی 2021 و زاڵ بوون بەسەریاندا لەڕێگەی دیالۆگ و بە گەڕانەوە بۆ یاسا و دەستوور.
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پابەندیی خۆیان بە چارەسەرە یاسایی و دەستوورییەكان دووپات كردەوە و دیدگای خۆیان لەبارەی پرسەكانی ناو بودجەوە لە كۆبوونەوەكەدا خستەڕوو.
لای خۆشییەوە، سەرۆكی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، جەختی لە دانانی چارەسەری ستراتیژی و درێژخایەن بۆ كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی فیدراڵ و هەرێم كردەوە، باسی لەوەشكرد سەدرییەكان پشتیوانی لە پاراستنی مافەكانی هەموولا دەكەن لەسەر بنەمایی دادگەری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.