بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك ژمارەی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا لەعیراق بەرزدەبێتەوەو لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: هۆشداری دەدەین لە ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆڵێکی گەورەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق، چونکە لە ماوەی مانگی رابردوودا رێژەی تووشبوونی سەخت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیاد بووە، ئەوەش ئاماژەیەکی ترسناکە.
وەزیری تەندروستی گوتیشی: مانگی ڕابردوو ئامارەكانی كۆرۆنا كەمبوونەوەی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك لە هەموو 100 پشكنینێك 1 تووشبووی كۆرۆنا دەستنیشان دەكرا، بەڵام ئێستا ئامارەكان بۆ 2 پۆینت 4 كەس لە هەموو 100 پشكنینێك بەرزبۆوە.
ته‌میمی ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی پابەندنەبوونی خەڵك بە رێنمانییەكان عێراق روبەرووی شەپۆلێكی گەورەی كۆرۆنا دەبێتەوە و هەركەسێك پابەندی رێنماییەكان و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی نەبێت، نه‌خۆشخانه‌كان پڕده‌بنه‌وه.
حەسەن تەمیمی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ھەر كەسێك دەگرنەبەر ئەگەر گردبوونەوە ئەنجام بدات، یان سەرپێچی رێوشوێنەكانی خۆپارێزیی بكات.
هه‌وره‌ها حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند: له كۆتایی ئه‌م مانگه ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته وڵات.
ئهمرۆچوارشهممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا 1317 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 623073 تووشبوو.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه، هەزار و 275 تووشبووش چاکبوونەتەوە، 11 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.