وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، هیچ جووڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عێراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ..
راگه‌ێیندراوێك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
له‌باره‌ی ده‌نگۆی جوڵه پێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ، لێره‌وه رایده‌گه‌ێینین: هیچ جووڵه پێكردنێكی نائاسایی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی عیراق نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌شی روویداوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خمور زیادبووه‌و، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه، كه داعش ده‌یه‌وێت كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌و ناوچانه ئه‌نجامبدات. وه‌ك ئاماده‌سازی بۆ هه‌ر مه‌ترسی و جموجۆڵێكی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، به‌شێك له‌یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی چیای قه‌ره‌چووغ و باكوری مه‌خمور خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه.
ته‌نها مه‌به‌ست له‌و ئاماده‌سازییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، رێگریكردنه له كرده‌وه‌ی تیرۆریستان و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
پێشووتریش هۆشداریمان دابوو، له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌دا، كه به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه. له‌مڕوه‌شه‌وه به‌رده‌وام داوای هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی سه‌ربازیمان كردووه بۆ تێكشكانی تیرۆریستان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
3ی 2ی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.