Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:00

لیژنەی کشتوکاڵ دوو پڕۆژە یاسای گرنگ تاوتوێ‌ دەکات

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی تاووتوێكردنی بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لەگەڵ رێكخستن و یەکخستنی عەلوەكان، ئەمڕۆ چوارشەمە 2021/2/3، لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری، بەسەرپەرشتی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا, تاوتوێی چۆنیەتی پاراستنی ئاو لەهەرێمی كوردستان كراو لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە تێبینی و سەرنج و پێشنیار خرانەڕوو، بەمەبەستی پاراستنی سامانی ئاو لەبەرژەوەندی گشتیدا.

لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای رێكخستنی علوەكان لە هەرێمی كوردستان كرا، بەپێی پڕۆژە یاساكەش دەسەڵات دەدرێتە لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دیاریكردنی نرخی عمولە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم، دوای تاوتوێکردنی لەگەڵ لیژنەی شارەوانی ئارِاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.