Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:47

ئومێد خۆشناو: له‌ئه‌مڕۆوه‌ ڕێکارە یاساییەکان دەست پێدەکەین و سیڤی خۆم بۆ پارێزگاری هه‌ولێر پێشکەش دەکەم

هیچ کارێک ناکەم مایەى نیگەرانى بێت
کوردستان TV
100%


 ئومێد خۆشناو، بەربژێری پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پۆستى پارێزگارى هەولێر،  رایگه‌یاند: كه‌ له‌مڕۆوە ڕێکارەکانى بوونە پارێزگاری هه‌ولێر دەست پێدەكات و گوتیشی  هیچ کارێک ناکەم مایەى نیگەرانى بێت.

له‌ سه‌روه‌ختی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتنی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ په‌رله‌مان له‌ پ.د. رزگار ڕه‌نجه‌ڕۆ، ئومێد خۆشناو، سەرۆکى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: كه‌ تا ئێستا سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستانم و ئەمڕۆ ڕێکارە یاساییەکان دەست پێدەکەین و سیڤیى خۆم پێشکەش دەکەم.

 راشیگه‌یاند: كه‌ وەزیرى ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سیڤییەکە پێشکەش بە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر دەکات و دواى ئەوەى متمانە لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر وەردەگیرێت، فەرمانەکە بۆ ئەنجوومەنى وەزیران بەرز دەکرێتەوە و پاشانیش لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە فەرمانى هەرێمى پێ دەردەچێت و سوێندى یاسایی دەخورێت.

لەبارەى سەرۆکایەتی فراکسیۆنى پارتیش لە پەرلەمانى کوردستان، ئومێد خۆشناو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: هەموو ئەندامانى فراکسیۆن شیاوى ئەوەن کە ببنە سەرۆکى فراکسیۆن و هیوا دەخوازم بەرلەوەى پۆستى پارێزگارى هەولێر یەکلایی ببێتەوە، پۆستى سەرۆکى فراکسیۆن یەکلایی دەبێتەوە.

باسی لەوەش کرد کە بە هۆی بارودۆخى ئێستا "نازانین بەرنامەى داهاتوومان بە گشتى چییە، بەڵام بەڵێن دەدەین کە هیچ كارێك ناکەین ببێتە مایەى نیگەرانیى خەڵکى کوردستان و هەولێر".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.