Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 22:17

پارتی دیموکراتی کوردستان ژماره‌یه‌ک کاندیدی بۆ باڵیۆزی عێراق لە وڵاتان پێشکەش کرد

کوردستان TV
100%


 پرۆسەی دیاریكردنی باڵیۆزی عێراق لە وڵاتان دەستی پێكردووە و چەند باڵیۆزێك بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەون، بۆ ئەو مەبەستەش پارتی ناوی كاندیدانی خۆی پێشكەش كردووە و رێكارەكانی دیاریكردنی باڵیۆزەكانیش دەستی پێكردووە.

د. ئەشواق جاف كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ باڵیۆز، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند:  ھەنگاوەكانی دیاریكردنی باڵیۆزانی عێراق لە وڵاتان دەستی پێكردووە و پارتی دیموكراتی كوردستانیش چەند كاندیدێكی دیاری كردووە و پێشكەشی كردوون بۆ وەرگرتنی پاڵیۆز، كە ئەویش بەپێی خاڵ دیاری دەكرێت و ھەر كوتلەیەك چەند باڵیۆزی بەردەكەوێت، چونكە لەسەر ژمارەی كورسیی پەرلەمان دەمێنێتەوە، بۆیە پێویستە وەزارەتی دەرەوە چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدان بكات و دواتر رەزامەندی لەسەر بدرێت و ئەنجومەنی وەزیرانیش نووسراوێك بۆ پەرلەمان لەبارەی ناوەكان رەوانە بكات، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و دواتریش لای سەرۆككۆمار سوێندی یاسایی دەخۆن و دەستبەكار دەبن.

 گوتیشی، ھەنگاوەكان دەستیان پێكردووە و ناوەكان بۆ دەستەی نەزاھە و وەزارتی ناوخۆ رەوانە كراون، بۆ ئەوەی ئەوانیش رای خۆیان لەسەر ناوەكان بدەن، لەبەر ئەوەی لیستی ناوەكانیان بۆ رۆیشتووە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەوە دەمێنێت كە وەزارەتی دەرەوە چاوپێكەوتن لەگەڵ كاندیدەكان بكات و رەزامەندی لەسەر بدات و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن و دواتریش پاش سوێندی یاسایی، پەسەند دەكرێت.

دەشڵێت پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی كورسی و خاڵ دیار دەبێت كە چەند باڵیۆزی بەردەكەوێت.

كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بریتین لە:

1_خەسرۆ پیرباڵ عومەر

2_د. ئەشواق جاف

3_پەریزاد شەعبان

4_بەھزاد نەبی

5_ڤیان دەخیل

6_كاوە فەریق

7_محەمەد عەلی یاسین

8_رەوەز مەھدی خۆشناو

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.