نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە لەسەر هەوڵەکانی بەردەوام دەبن و کار دەکەن بۆ ئەوەی کێشەکانی ئێزدییان و ناوچەی شەنگال چارەسەر بکرێن و لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەکەن.
لە دیدارێکدا لەگەڵ خاتوو نادیا مراد، چالاکوانی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣\٢\٢٠٢١ لە هەولێر بەڕێوە چوو، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی خاتوو نادیای لەپێناو خزمەتکردنی ئێزدییان بەرز نرخاند و ئامادەییی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریکردنی هەر کار و پرۆژەیەکى بۆ خزمەتکردنی ئێزدییان دەربڕی.
لای خۆیەوە خاتوو نادیا مراد سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەرەوپێشبردنی دۆسیای ئێزدییەکان و خزمەتکردنیان کرد. هەروەها هەردوولا پرسی گێڕانەوەی کۆمەڵێک ڕوفاتی قوربانییانی ئێزدی بۆ گوندی کۆچۆ و ڕێککەوتنی شەنگال و چەند بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە کاروباری ئێزدییانەوە، تاوتوێ کرد.
نێچیرڤان بارزانی: بەردەوام دەبین و کار دەکەین بۆ ئەوەی کێشەکانی ئێزدییان و ناوچەی شەنگال چارەسەر بکرێن
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە نادیا مراد کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.