ئه‌نجوومه‌ی پیرانی ئه‌مریكا، به‌رده‌وامه له ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی جۆ بایدن.
له‌م نێوه‌نده‌شدا له چه‌ند دانیشتنێكی جیادا ده‌نگ له‌سه‌ر دیاریكردنی ئالێخاندرۆ مایۆركاس بۆ پۆستی وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆ و پیت بوتیجه‌ج بۆ پۆستی وه‌زیری گه‌یاندن درا.
له ئه‌نجامدا ئالێخاندرۆ مایۆركاس، به به‌ده‌ستهێنانی 56 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به 43 ده‌نگی نه‌خێر و پیت بوتیجه‌ج به به‌ده‌ستهێنانی 86 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر 13 ده‌نگی نه‌خێر، پۆستی وه‌زیریان به‌ده‌ستهێنا.
ئالێخاندرۆ مایۆركێس، یه‌كه‌م وه‌زیری په‌نابه‌ره و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئه‌مریكای لاتینه و له ماوه‌ی رابردووش‌دا، به‌هۆی لێدوانه‌كانی دژبه دروستكردنی دیوار له‌سه‌ر سنووری ئه‌مریكا-مه‌كسیك، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری پارتی كۆماری بووبووه‌وه.
هه‌ربۆیه په‌سه‌ندكردنی ئالێخاندرۆ مایۆركێس له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پیران به ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ جۆ بایدن هه‌ژمار ده‌كرێت.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه یت بوتیجه‌ج یه‌كه‌م هاوڕه‌گه‌زبازه له مێژووی ئه‌مریكا كه پۆستی وه‌زیری به‌ده‌ستهێنابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.