كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له عێراق رایگه‌یاند كه له كۆتایی ساڵی 2003وه توانیویه‌تی، 95ھه‌زار دیلی جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی عێراق-ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كانیان و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی كار‌و و چالاكییه مرۆییه‌كانیان له عێراق.
كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له عێراق به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 40 ساڵ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی خۆی له عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ھاتووه "ئه‌مساڵ 40 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونمان له عێراق تێپه‌ڕده‌بێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ یارمه‌تیدانی كه‌سانی لێقه‌وماو و زیانڵێكهوتووی جه‌نگ و توندوتیژییه‌كان له عێراق دووپات ده‌كه‌ینه‌وه".
كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا جه‌ختی كردووه‌ته له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له 40 ساڵی رابردوودا، به‌رده‌وام پاڵپشتیی پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردووه به ئامانجی ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بێ سه‌روشوێن بوون و جگه له‌وه‌یش به‌رده‌وام به‌دواداچوونی بۆ ره‌وشی مرۆیی ئه‌و كه‌سانه‌دا كردووه كه دیلكراون.
كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له عێراق باسی له‌وه‌شكردووه كه به‌رده‌وامه له ھه‌وڵه‌كانی بۆ پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی مرۆیی به كه‌سانی لێقه‌وماو و زیانڵێكهوتووانی توندوتیژیی.
كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و كار‌و چالاكییانه‌ی كه له 40 ساڵی رابردوودا له عێراق ئه‌نجامیداوه خستووه‌ته‌ڕوو و ھاتووه "له كۆتایی ساڵی 2003وه توانیومانه، 95 ھه‌زار دیلی جه‌نگی ھه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران بگه‌ڕێنینه‌وه وڵاته‌كانیان، جگه له‌وه‌یش له‌نێوان ساڵانی 1995 و 2019دا، 66 ھه‌زار و 290 په‌لی ده‌ستكردمان به‌سه‌ر كه‌سانی خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت دابه‌شكردووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.