جۆره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌ره‌تا له كۆماری باشووری ئه‌فریقا سه‌ریهه‌ڵدا و خێراتر له‌و جۆره‌ی ئێستا هه‌یه بڵاوده‌بێته‌وه، گه‌یشته دانمارك.
له‌وباره‌یه‌وه ماونوس هیونیكه ،وه‌زیری ته‌ندروستیی دانمارك، له هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، پێنج كه‌س كه له ده‌ره‌وه‌ی دانمارك-وه هاتوون تووشی جۆری "B.1.351"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه له‌م جۆره‌ی ئێستا خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه.
ماونوس هیونیكه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له‌ئێستادا ئه‌و پێنج كه‌سه و خێزانه‌كانیان كه‌ره‌نتین كراون.
پێشتریش له دانمارك جۆری "B.1.1.7"ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كرابوو كه سه‌ره‌تا له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا.
واش پێشبینی ده‌كرێت كه له‌سه‌دا 80ی تووشبووانی كۆرۆنا له مانگی ئاداردا هه‌ڵگرانی جۆری "B.1.1.7"ی ڤایرۆسه‌كه بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.