Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:30

لەبارەی‌ بەکارهێنانی جگەری هاوردە هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

تەندروستی‌ راپەرین رایده‌گه‌ێنێت: داواکارن لە هاوڵاتیانی سنورەکەیان دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی جگەری هاوردە چونکە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و رێنمایی ڤێتەرنەری رێگە پێدراو نین.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 3 ى 2 ى 2021 ،  له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین بڵاویکردەوە: داواکارین لە هاوڵاتیانی سنوورەکەمان دوورکەونەوە لە بەکارهێنانی هەموو جۆرەکانی جگەری هاوردەی‌ ئێرانی‌، تورکی، هیندی، ئیماراتی....هتد، چونکە بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و رێنمایی ڤێتەرنەری رێگەپێدراونین و هیچ پشکنینێکی تاقیگەییان بۆ نەکراوە لە مەرزەکان و بازگەکان.

 هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: هۆکاری سەرەکی‌ کۆمەڵێک نەخۆشی گوازراوەن بۆ مرۆڤ وەک ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە، ژەهراوی بوون و سکچوون و رشانەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.