هه‌موو كه‌سێك ئه‌و پرسیاره له مێشكی‌دا دروست بووه كه بۆچی ڕه‌نگی زه‌رد بۆ ئۆتۆمبێلی تاكسی ستاندارده و له زۆربه‌ی وڵاته‌كان هه‌ر ئه‌و ڕه‌نگه‌یه؟
له ساڵی 1907 زاینی ''جۆن هێرتز''ی بازرگان بڕیاری دا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تاكسی ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له كۆمپانیای "شیكاگۆ" كرد ئه‌م ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ.
كۆمپانیای شیكاگۆ له‌گه‌ڵ هێرتز له‌سه‌ر ڕه‌نگی زه‌رد ڕێك كه‌وتن بۆ پڕۆژه‌كه‌یان، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا چه‌ند ڕه‌نگێكی كه‌م له ناو كۆمپانیاكاندا بۆ دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌كار ده‌هاتن، زه‌قترین ڕه‌نگیش زه‌رد بوو كه بۆ چاوی كرێنیشه‌كان گونجاو بوو، ده‌یانتوانی له چه‌ند مه‌ترێكی دووره‌وه ئۆتۆمبێله‌كه ببینن
.
كۆمپانیای شیكاگۆ به‌مه‌ش ناوبانگێكی زۆری له‌ناو خه‌ڵكدا په‌یدا كرد، چونكه یه‌كه‌م كۆمپانیا بوو ئۆتۆمبێلی تاكسی له ڕه‌نگی زه‌رد به‌رهه‌م بێنێت.
ژێده‌ر-هاتووچۆی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.