Erbil 25°C شەممە 21 ئەیلوول 08:55

لیژنەی دارایی و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی دارایى و پشکی هه‌رێم له‌ بودجه‌ى عێراق تاووتوێ ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق و دۆخی دارایی هەرێم،  ستێڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لەعێراق و جێمس تۆرنتۆ كونسوڵی بەریتانیا له‌هه‌رێم به‌یاوه‌ریى شاندێك له‌گه‌ڵ  لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.
له‌راگه‌یاندراوێكدا  لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كوردستانیان بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌ لەكۆبوونەوەكه‌دا باس له‌دۆخی دارایى و پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجەی عێراق كراو ئامادەبووان بەوردی تیشكیان خسته‌سەر ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌بوونه‌ته‌ هۆی خراپیی دۆخی دارایی و دانوستانه‌كانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق و ماف و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم و دیاریكردنی پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.