گفتوگۆكانى لیژنەی یاسایی بۆ ئامادهكردنی راپۆرت لهسهر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ بهردهوامە
لهدرێژهی كۆبوونهوهكانیدا بەمەبەستی ئامادهكردنی راپۆرتى هاوبهش و كۆتایى سهبارهت به پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان، ، لیژنەی كاروباری یاسایی، بەسەرپەرشتیی بژار كۆچەر سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە.
سەرەتا سەرۆكی لیژنە بەرنامەی كاری كۆبوونهوهكهى خوێندەوە كە بریتی بوو له گفتوگۆكردن لەسەر راپۆرتی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار تایبەت بەپێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆى چڕ لەسەر بڕگەو مادەكانی راپۆرتی لیژنەی شارەوانی تایبەت بەپێشنیازەیاساكه كرا بۆ ئەوەی راپۆرتی هاوبهش و كۆتایى لەسەر ئامادە بكرێت و ئاراستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمان بكرێت بۆ ئهوهى بخرێته بهرنامهی كارى دانیشتنی پەرلەمان.
لیژنەی كاروباری یاسایی چەند كۆبوونەوەیەكی تری لەسەر پێشنیازەیاسای پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاو ئەنجامداوە، ئەمەش لەپێناو دەوڵەمەندكردنی زیاترى پێشنیازەیاساكەیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.