Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:22

کازمی: ئه‌مڕۆ فەرماندەی باشووری عێراقی داعش-مان له‌ناوبرد

بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بوو
كازمی
کوردستان TV
100%

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ تویتێكدا له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ تیرۆریست ئەبو حەسەن ئەلغرێباویمان لەناوبرد كە بە فەرماندەی باشووری عێراقی داعش دەناسێنرا، لەگەڵ غانم سەباح كە بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بوو، هەروەها هەندێ تیرۆریستی تر.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: ئەمە بەجێهێنانی بەڵێنی پاڵەوانەكانمانە بۆ كۆتاییهێنان بە سەرانی تاقمی داعش و وەفایە بۆ گیانی شەهیدان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.