Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:12

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان مۆڵگه‌کانی داعشیان له‌ چیای قه‌ره‌چوغ بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی سووپای عێراق له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور بۆردومانی مۆڵگه‌ و بنكه‌كانی داعشیان له‌ دامێنی چیای قه‌ره‌چوغ كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی به‌هۆی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ، هێزه‌كانی سووپای عێراق بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعشیان كرد.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی له‌ مه‌خموور پێیڕاگه‌یاندین: دوای جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، سوپای عێراق گوندی عه‌لیه‌ ڕه‌شی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خمورى تۆپباران كرد.

ڕاشیگه‌یاند: هه‌روه‌ها فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان یۆردومانی چیای قه‌ره‌چوغیان كرد و تا ئێستاش گرژی و ئاڵۆزییه‌كان به‌رده‌وامن.

كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.