کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمرۆ سێشه‌ممه، لەسه‌ر رێگای سماقوڵی ھەولێر، لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا ھاوولاتیەک بەناوی "زانا عه‌بدولسه‌مه‌د جه‌مال" لەدایک بووی ساڵی 1996 كه خه‌ڵكی شاره‌دێی سه‌روچاوه‌یه گیانی لەدەستدا و چوار سه‌رنشینی دیكه‌ش بریندار بوون.
هاتووچۆی كۆیه له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه: ڕووداوه‌كه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵه‌وه ڕوویداوه و شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵه‌وه ده‌چێته سایدی به‌رامبه‌ر، ئه‌مه له كاتێكدا كه شه‌قامه‌كه یه‌كساید بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.