Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:26

له‌ سلێمانی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت لەڕێگەی وزەی خۆرەوە 200 کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت

کوردستان TV
100%

لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بەسوودبینین لە وزەی خۆر 20 % کارەبای پڕۆژەکەی دابین کردووە و لە ئێستادا ٢٠٠ کیلۆوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت و بڕیارە لە ئایندەدا پڕۆژەکە فراوانتر بکرێت و بڕێکی زیاتری کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە دابین بکات.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ شوباتی ٢٠٢١ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبونی د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و ئەندازیار سالار حسام ئه‌لدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارێزگاکە بۆ یەکەمجار کۆمپانیای ئاڵا تایبەت بەبەرھەمھێنانی ئاوی خواردنەوەی لەدەبەنراو کارپێکردنی پڕۆژەی سودبینین لە وزەی خۆری راگەیاند کە ئێستادا ٢٠٠ کیلۆ وات کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بەرھەمدەھێنرێت و 20 % کارەبای پڕۆژەکەی دابین دەکات.

لە وتەیەکیشدا بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی دەستخۆشی لە کۆمپانیاکە کرد بۆ ئەو پرۆژەیە و پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکەشی دەربڕی بۆ هاوکاری هەرکەس و لایەنێک بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی لەو شێوەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.