Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:22

هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێکی جۆری BMW داگرت

خاوه‌نه‌كه‌ی له‌ ترسی مه‌فره‌زه له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری جێیهێشتبوو
کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئەمرۆ ئێوارە لەسەرشەقامی 100متری لەنزیک مەفرەزەیەیەکی هاتووچۆ ئوتومبێلێکی جۆری bmwبەجێهێلرابوو لەلایەن خاوەنەکەی لەترسی مەفرەزە، بۆیە گومانکرا لەشێوازی جێهێشتنەکە وە کەبەئامێری کۆمپیوتەری دەست سەیری زانیاری ئۆتۆمبیله‌كه‌ کرا دەرکەوت کە ژمارەکەی سەری کە78109 اربیل تابلۆی ئۆتۆمبیلێكی جۆری کیائۆپتیمایە وە لەسەیرکردنی ژمارەی لاشەی bmwەکە دەرکەوت کەتابلۆی خۆی 87209یە.

ڕاشیگه‌یاند: بۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ برایە گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر بۆڕێکاری یاسایی کەبەم شێوەی خوارەوەیەك

1سزای یەک ملیۆن دینار

2دەست بەسەرداگرتن بۆماوەی 10ڕۆژ وبەرەو سەرەوە

3 لێسەندنی سەرجەم سزای تۆمارکراو بەو تابلۆیە کەهی کیایە

4 لێسەندنی سەرجەم سزای تۆمارکراو بەتابلۆی ئەسلی خۆی

5 ئاگادارکردنەوەی خاوەنی کیا ئۆپتیما بۆتۆمارکردنی سکاڵا لەسەر خاوەنی bmwچونکە ئەوزەرەرمەند بووە

فازڵ حاجی هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: بۆیە هەمو لایەک ئاگاداردەکەینەوە کەسەرپێچی دەستکاری تابلۆ نەکەن چونکە سزای قورسە

گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێت: وە بۆئەو کەسانەی کەبەنیازن بنووسن ئێوەهەر بۆکوری فەقیر ئازان من پێیان دەڵێم خاوەنی کیا ئۆپتیماش کەبێ ئاگابوەو بەردەوام سزادراوە لەسەر سەرپێچی ئەو کوڕە هەژارە مەسئول نییە وەکوڕی ملیۆنێر وکچە مۆدێل نییە بەڵکو لەوانەیە کوڕی کەسێکی ئاسایی ئەو شارە بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.