Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:21

له‌ ئەمریکا گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا 454 هه‌زار که‌سى تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤٣ ھەزار و ٩٤٣ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەمەش کۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووەتە ٢٦ ملیۆن ٩١٢ ھەزار و ٩٧٢ کەس. 

ھەروەھا ھەزار و ٩٥٥ کەسی دیکە دوای تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٥٤ ھەزار و ٢٤٦ کەس.

ھاوکات ١٦  ملیۆن و ٦٣٢ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدراون ٣١٤ ملیۆن و ١٩٧ ھەزاری تێپەڕاندووە. 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.