Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:10

به‌وێنه‌.. پۆلیسی کەرکوک تەقەکەرەکەی شاری کەرکوکی کوشت

 کۆژراوەکە سەر بە گروپێکی تێرۆرستیە
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بۆ چەندین جار ھێرشی جوراجۆر لە ناو شاری کەرکوک ئەنجام له‌وانه‌ ھێرش كردنه‌ سه‌ر تەکیەی کەسنەزانى وھێرشی سەر ئۆتۆمبیلى نەخۆشخانە وچەندین ھێرشی دیکە کەوا دواھەمینیان ئەمڕۆ بوو كه‌ ھێرش کرایە سەر قوتابخانەی 11ی ئازارای کچان لە گەرەکی ئیسکانی کەرکوک.

ئه‌مڕۆ پاش هێرشكردنه‌ سه‌ر قوتایخانه‌ی 11ی ئازاری كچان، ھێزەکانی پۆلیسی کەرکوک توانیان ھێرشبەرەکە بدۆزنەوە وبەپێ راگەیاندنی پۆلیسی کەرکوکیش توانیان تەقەكه‌ره‌كه‌ بە چەکی تاپر لە گەرەکی ئازادی شاری کەرکوک بكوژن ودەست بە سەر چەکەکەی وماتۆڕسکیلەکەی بگرن کەوا بۆ تاوانەکانی بەکاری ھێناون.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه‌ پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاندووه‌: کۆژراوەکە سەر بە گروپێکی تێرۆرستیە.

9

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.