سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له كه‌رتی غه‌ز‌زه‌ی گه‌مارۆدراو كه‌وتووته‌وه خواره‌وه.
سوپای ئیسرائیل له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: له كاتی دوا ئۆپه‌راسیۆنی سوپای ئیسرائیل‌دا له باشووری كه‌رتی غه‌ززه، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه‌وتووه‌ته خواره‌وه. مه‌ترسی دزه‌كردنی زانیاری له‌ئارادا نییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ربه حه‌ماس ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه گرووپه‌كانی به‌رخودانی فه‌ڵه‌ستین رایانگه‌یاند كه له باكووری غه‌ززه ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئیسرائیل‌دا گرتووه.
دوێنێش حزبوڵڵای لوبنان رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیلییان خستۆته خواره‌وه و ده‌ستییان به‌سه‌ڕ فرۆكه‌كه‌دا گرتووه.
شایانی باسه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا ئه‌مه سێیه‌مین فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئیسرائیله كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.