ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، پێنج تیرۆریستی داعشیان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركرد كه یه‌كێكیان ئافره‌ته.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، پێنج تیرۆریستیان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه یه‌كێكیانه ئافره‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كان كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون، یه‌كێكیان له به‌ناو كه‌رتی كه‌ركووك سه‌ربه داعش چه‌كداربووه و یه‌كێكی دیكه‌یشیان كه‌فاله‌تی به‌سه‌ر شانه نووستووه‌كانی داعش له سنووری قه‌زای حه‌ویجه دابه‌شكردووه، یه‌كێكی دیكه‌شیان به ناوی ئه‌بو ھاجه‌ر له‌گه‌ڵ دوو تیرۆریستییه‌كه‌ی دیكه له كه‌رتی حه‌ویجه سه‌ربه داعش چه‌كداربوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه ده‌ستگیركراوه‌كان دانیان به‌وه‌داناوه كه له ماوه‌كانی رابردوودا، به‌شدارییان كردووه له ئه‌نجامدانی شه‌ش كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان له كێڵگه‌ی عه‌لاس و ناوچه‌ی عجێل رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و راشیانگه‌یاندووه كه له ساڵی 2018دا، ھاووڵاتییه‌كیان له كه‌ركووك كوشتووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان دزیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.