Erbil 15°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:26

په‌رله‌مانتارێک : له‌ ئاوی ھه‌رێمی که‌ناراوه‌کانی به‌سره هێرشێکی چه‌کداری کراوه‌ته‌ سه‌ر که‌شتییه‌کی نه‌وت ھه‌ڵگر

کوردستان TV
100%

كازم حه‌مامی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی خزمه‌تگوازییه‌كان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، راگه‌یاند كه‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگر له‌ ئاوی ھه‌رێمیی باشووری عێراق له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ ھێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر.

كازم حه‌مامی له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: له‌ ئاوی ھه‌رێمیی كه‌ناراوه‌كانی پارێزگای به‌سره‌ باشووری عێراق، ھێرشێكی چه‌كداریی كراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگر كه‌ ناوی (بارق)ه‌ و گوتی:ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ ھێرشه‌كه‌ی تیایدا ئه‌نجامدراوه‌ سه‌ربه‌ كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆیه‌).

ناوبراو ئه‌وه‌ی وه‌بیرھێنایه‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی رابردوودا و له‌ ھه‌مان ناوچه‌كه‌، مینێكی ده‌ریایی كه‌ به‌ كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگردا لێكنداربوو، پووچه‌ڵكرابووه‌یه‌وه‌.

ھه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمپانیای به‌نده‌ره‌كانی عێراق راگه‌یاند: ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ ھێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی بۆسه‌ر كه‌شتییه‌ نه‌وت ھه‌ڵگره‌كه‌ تیایدا ئه‌نجامدراوه‌، له‌ژێر كۆنترۆڵی ھێزه‌كانی ده‌ریاوانیی عێراق و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره‌-دا، نییه‌.

33

سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌نجامده‌رانی ھێرشه‌كه‌، بڕێك پاره‌ و ژماره‌یه‌ك ئامێریان له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بردووه‌ و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ھه‌ڵاتوون، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌و كه‌شتییه‌ نه‌وت ھه‌ڵگره‌ی كه‌ ھێرشه‌كه‌ی كراوه‌ته‌ سه‌ر عێراقییه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.